فیلمی سینەمایی بارهەڵگری زێڕ لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی كوردی لەندەن نمایش دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی سینەمایی بارهەڵگری زێڕ لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی كوردی لەندەن نمایش دەكرێت

 

فیلمی سینەمایی (بارهەڵگری زێڕ) لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد، توورەج ئەسڵانی، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی ١٢یەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا نمایش دەكرێت.

فیلمی سینەمایی (بارهەڵگری زێڕ) لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد، توورەج ئەسڵانی، لە نووسینی توورەج ئەسڵانی و هادی نادی، كە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەكانی فیلم لە ئاستی جیهاندا نمایشكراوە و خەڵاتی گرینگیشی بەدەستهێناوە، لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە پێشبڕكێی سەرەكی١٢یەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بە شێوەی ئۆنڵاین نمایش دەكرێت.

فیلمی سینەمایی (بارهەڵگری زێڕ) لە لایەن كۆمپانیای نێودەوڵەتی ئاڕت هوود Arthood لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

١٢یەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی لەندەن و هەشتەمین خولی پێشبڕكێی كورتە فیلمی ڕێزلێنانی سینەماكاری هەرمانی كورد، یەڵماز گۆنای Yılmaz Güney بە نمایشی نزیك بە 100 بەرهەم لە سێ بەشی فیلمە بڵندە سینەماییەكان ئەنجام دەدرێت.

فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن كە ساڵی 2001 دەستی بە كارەكانی خۆی كردووە، گەورەترین فیستیڤاڵەكانی فیلمی كوردی لە سەرتاسەری جیهان سەبارەت بە خەڵكی كورد یا ئەو بابەتانەی كە پەیوەندیی بە كوردەكانەوە هەیە دێتە هەژمار، كە هەموو ساڵێك بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی، لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی، ڤۆركشۆپی فێركاریی، كۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی، كۆڕی ‌ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی فیلمەكان و... لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.