بەوێنە.. زانكۆی سۆران پرۆژەی چاندنی نەمامی ڕاگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. زانكۆی سۆران پرۆژەی چاندنی نەمامی ڕاگەیاند

"هەر قوتابییەک لەسەریەتی نەمامێک بچێنێت"

زانكۆی سۆران، بۆ جوانتركردن و گرنگیدانی زیاتر بە ژینگە، پڕۆژەی ژینگەدۆستیی راگەیاندووە و هەر قوتابییەكی زانكۆی سۆران، لە ماوەی خوێندنیدا لە زانكۆكەیان، لەسەریەتی نەمامێك بچێنێت.

 لەمبارەیەوە فەهد كەریم، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ جوانتركردن و گرنگیدانی زیاتر بە ژینگە لە زانكۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە  درێژخایەنە و بەشێكە لە ستراتیژیی سەرەكیی زانكۆی سۆران، بۆ رێزگرتنی ژینگە و گرنگیی بە چاندنی نەمام و سەوزكردنی باخی ناو زانکۆ دەدات".

 ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بە گوێرەی پڕۆژەکە، هەر قوتابییەكی زانكۆی سۆران، لە ماوەی خوێندنیدا لە زانكۆكەمان، لەسەریەتی نەمامێك بچێنێت و پڕۆژەكەش خراوەتە واری جێبەجێكردنەوە".