چۆن پلەی گەرمای جەستەت دادەبەزێنی؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆن پلەی گەرمای جەستەت دادەبەزێنی؟

 

 کاتێک پلەی گەرمای جەستەت زۆر بوو، دەتوانی بە چەندین شێواز چارەسەری خۆت بکەی، یەکێک لە شێوەکان، شێدارکردنی جەستەیە بە ئاوی شلەتێن.

پزیشکان پێیان وایە، بە شێوەیەکی تریش دەتوانن پلەی گەرمیی جەستە نزم بکەنەوە و ئەم زانیارییە بۆ پێگەی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر) ئاشکرا دەکەن، کە سیر رووەکێکی دژە بەکتریایە و لەبەر ئەم تایبەتمەندییە، هاریکاریی جەستە دەکات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمییەکەی، تەنیا پێویستە یەک دەنک سیر ورد بکەی و لەگەڵ یەک فنجان ئاوی زۆر گەرم تێکەڵی بکەی، پاشان رۆژانە 2 جار ئەم گیراوەیە بخۆیەوە، تا پلەی گەرمیی جەستەت نزم دەبێتەوە.