خاوەنی بەناوبانگترین گۆرانی شۆڕشگێری كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خاوەنی بەناوبانگترین گۆرانی شۆڕشگێری كۆچی دوایی كرد

میلفای خانمە گۆرانیبێژی ناوداری ئیتاڵی كە خاوەنی گۆرانی "بێلاچاو"ە، كۆچی دوایی كرد.

دامەزراوەی هونەری گشتیی ئیتاڵی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە كە دوێنێ شەممە میلفا لە تەمەنی 81 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.

میلفا لە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە ناودارەكانی جیهان، یەكێك لە گۆرانییەكانی بەناوی (بێلاچاو )ە كە بە زمانی خەباتكارانی جیهان ناودەبرێت.

داریو فرانشیسكینی وەزیری ڕۆشنبیریی ئیتاڵی لەبارەی مردنی ئەو گۆرانیبێژەوە دەڵێت میلفا یەكێك لەو گۆرانیبێژانەی هونەری ئیتاڵی بە جیهان ناساند، بۆیە مردنەكەی ڕووداوێكی ناخۆشە بۆ ئیتاڵیا.