لە رەمەزاندا خواردنەوەی ئاوی سارد باشە یان ئاوی ئاسایی؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە رەمەزاندا خواردنەوەی ئاوی سارد باشە یان ئاوی ئاسایی؟

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆرانی وڵاتی ئێران، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، کاتێک مرۆڤ بە رۆژووە، وا باشترە ئێواران و پارشێوان ئاوی زۆر سارد نەخواتەوە.

لەسەر ئەم بابەتە، بۆ پێگەی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر) روونی دەکەنەوە، راستە خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد پلەی گەرمیی جەستە بۆ ماوەیەکی کەم دادەبەزێنێت، بەڵام هیچ کات قەرەبووی کەمئاویی جەستە ناکاتەوە، بۆیە زۆر زوو هەست بە تینوویەتی دەکەیتەوە. وا باشترە لە هەر دوو ژەمی بەربانگ و پارشێودا، سوود لە خواردنەوی ئاوی شلەتێن وەربگری و پارێز بکەی لە خواردنەوەی سەهۆڵاو، یاخود ئاوی زۆر سارد.