ئاگادارییه‌ك له‌ كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگادارییه‌ك له‌ كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

به‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى بارانبارین بڵاو كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25/4/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێمى كوردستان بە گشتى نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، پێشبینیى بارانبارین لە هەندێ کات بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى كوردستان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ هه‌یه‌، سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ده‌بێت، پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ده‌بێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان ده‌بێت، کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینینى ئاسۆیى و ستوونى، خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان 20 تا 35 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 35 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ده‌بێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ڕۆژى سێشەممه‌ کاریگەریى ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەى کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، پێشبینیى بارانبارین له‌ هه‌ندێك كاتدا لە سەنتەرى پارێزگاكانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمەباران هەیە، هه‌روه‌ها بارانبارین له‌ ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر ده‌بێت، هه‌وره‌تریشقه‌ش له‌ كاتى بارانباریندا دروست ده‌بێت.