بۆ زیادکردنی بەرهەمی مریشکی ناوخۆ لە بازاڕەکان گرێبەستێک واژۆ دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ زیادکردنی بەرهەمی مریشکی ناوخۆ لە بازاڕەکان گرێبەستێک واژۆ دەکرێت

خاوەنی سەربڕخانەی مریشکی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، لەڕێگەی گرێبەستێکەوە لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکان، پەرە بە بەرهەمی خۆماڵی دەدات و دەیەوێ لە هەر وەجبەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن مریشک بخاتە بازاڕەوە.

نه‌بیل زاهر، خاوەنی سەربڕخانەی مریشکی ئاکرێ، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: "گرێبەستمان لەگەڵ هەندێک خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکان واژۆ کردووە، بۆ ئەوەی پەرە بە بەرهەمی خۆماڵی بدەین و بتوانین ئەو نرخە بەرزەی مریشک ئێستا لە بازاڕەکان، دایبەزێنین".

گوتیشی: "ئێمە گرێبەستێکی 6 مانگیمان لەگەڵ زیاتر لە 40 خاوەن پرۆژەی پەلەوەریدا کردووە، ئامانجیشمان ئەوەیە، بەرهەمی مریشکی ناوخۆ زیاد بکەین، بە جۆرێک، لە هەر وەجبەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن مریشک بخەینە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە".