تورکیا: داننان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەن برینێکی قووڵی لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن دروست کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تورکیا: داننان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەن برینێکی قووڵی لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن دروست کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، داننان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، برینێکی قووڵی لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتن، دروست کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: سادات ئۆناڵ، جێگری وەزیری دەرەوە بانگهێشتی دەیڤید ساترفێڵد، باڵوێزی ئەمریکای لە ئەنقەرە کردووە و پێی راگەیاندووە: ”داننانەکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و تورکیا رەتی دەکاتەوە“.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێی وایە ئەو داننانە ”برینێکی قووڵی لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ واشتن، دروست کرد.

رۆژی شەممە 24-4-2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا دانی بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەسەر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (تورکیای ئێستا)دا نا.

لە ساڵی 1915 عوسمانییەکان نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتیی ئەرمەنیان کوشت و تورکیاش ئەو رووداوە بە توندی رەت دەکاتەوە.