تورکیا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تورکیا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی تورکیا وەڵامی بایدن دەداتەوە و راگەیەندراوەکە رەتدەکاتەوە.

پاش راگەیەندراوەکەی جۆ بایدن، مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا توڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند و لە لێدوانێکیدا گوتی: "وڵاته‌كه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بڕیاره‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانپێدانان به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عو‌سمانییه‌وه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌".

راشیگەیاند: "ناكرێت هیچ كه‌سێك ئێمه‌ فێری مێژووه‌كه‌مان بكات. هیچ شتێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌سێكی دیكه‌وه‌ له‌باره‌ی رابردووی خۆمانه‌وه‌ فێر ببین، خۆده‌رخستنی سیاسی گه‌وره‌ترین ناپاكییه‌ بۆ ئاشتی و دادپه‌روه‌ری.. ئه‌و راگەیەندراوە به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ته‌نیا پشتی به‌ بنه‌مای لایه‌نگیری به‌ستووه‌".

چاوشئۆغلو ئاماژەی بە ئەوەش دا کە وڵاته‌كه‌ی ئه‌و راگەیەندراوەی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915 به‌ توندترین زاراوه‌ ئیدانه‌ ده‌كات.