لەسەر قەڵای كەركووك كورتە فیلیمێك بەرهەم دەهێندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەسەر قەڵای كەركووك كورتە فیلیمێك بەرهەم دەهێندرێت

لەسەر قەڵای كەركووك، كورتە فیلمێك بەرهەم دەهێندرێت و دەرهێنەری كورتە فیلمەكەش ڕای دەگەیەنێت، كاری وێنەگرتنی تەواو بووە و لە قۆناغی مۆنتاژ دایە.

لەمبارەوە ئەمڕۆ شەممە 24/4/2021، نەژاد نەجم، دەرهێنەری كورتە فیلمەكە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وەك ستافی بەشی سینەمای زانكۆی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، كارمان بۆ بەرهەمهێنانی كورتە فیلمێك بەناوی (دوا سەفەری دانیاڵ) لەسەر قەڵای كەركووك كردووە".

گوتیشی: "ناوەڕۆكی كورتە فیلمەكە باس لە پیاوێك دەكات كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا ژن و منداڵەكەی گیان لەدەست دەدەن، ئیتر پیاوەكە وای لێدێت تووشی شڵەژانی دەرونی دەبێت تەنانەت شێتیش دەبێت و دەچێتە جێگایەكی دوورەدەست و هەر بەو حاڵەتەوە دەمێنێتەوە، تاكوو ئەویش سەفەر دەكات و پاشان دەمرێت".

گوتیشی: "فیلمەكە ئێستا كاری وێنەگرتنی تەواو بووە و لە كەركووك لەژێر مۆنتاژ دایە".