بەهۆى کەمى باران و زۆرى هەڵکەندنى بیرەوە ئاستى ئاوى ژێر زەویی هەرێمی كوردستان زۆر دابەزیوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆى کەمى باران و زۆرى هەڵکەندنى بیرەوە ئاستى ئاوى ژێر زەویی هەرێمی كوردستان زۆر دابەزیوە

بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمی كوردستان رای گەیاند بەهۆى کەمى رێژەى باران بارین و زۆرى هەڵکەندنى بیرەوە، ئاستى ئاوى ژێر زەوى لە کوردستان بە رێژەیەکى زۆر دابەزیوە و لە هەندێک شوێن کێشەى کەمئاوى دروست بووە.

ئەندازیار ئارى ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم لە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند "بە بەراوردى ساڵانى رابردوو، ئەمساڵ رێژەى باران بارین زۆر کەم بووە و لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان وشکەساڵییە، بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرمی و کەمى بارانەوە، ئاوى ژێر زەوى بە رێژەیەکى زۆر دابەزیوە ئەمەش کاریگەری لەسەر دەمارەکانى ئاو و حەوزى ئاوى بیرەکان دروست کردووە لەژێر زەویدا".

هەروەها رای گەیاند "لە لایەکى دیکەوە ژمارەیەکى زۆرى بیر لە کوردستان هەڵکەندراون بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆى کردووەتە سەر دابەزینى ئاستى ئاوى ژێر زەوى، ئەمەش دەبێتە هۆى دروستبوونى کێشەى کەمئاوى لە چەند ناوچەیەکى کوردستان".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد "ئەمساڵ بەهۆى کەمى باران و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمییەوە، وەرزى هاوین پێش کەوتووە بۆیە ئەمساڵ زوو پێویستمان بە ئاو دەبێ، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەى ئاوى خواردنەوە بۆ هاووڵاتیان دابین بکەین، ئەمەش پێویستى بە بودجەیەکى باش هەیە".