وەزارەتی ئەوقاف: لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووین بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسەی قورئانی دڕاندووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی ئەوقاف: لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووین بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسەی قورئانی دڕاندووە


ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوی دڕاندنی قورئانی پیرۆز لە هەولێر بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بوون بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسەی قورئانی دڕاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەرکەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوە و لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە توندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کە ئەوپەری کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە".

وەزارەتەكە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە "لە کاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لە بەھا ئایینیە، لێرەوە جەخت دەکەینەوە لە مامەڵەی یاسایی و بە سزاگەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن".