شەڕ لە قامیشلۆ دەستی پێکردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەڕ لە قامیشلۆ دەستی پێکردەوە

شەڕی نێوان ئاسایشی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی سەر بە رژێمی سووریا، دەستی پێکردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 23-4-2021 شەڕ لە نزیک قوتابخانەی عەباس عەلاوی و ئیبن سینا لە ناوەڕاستی گەڕەکی تەی دەستی پێکردووەتەوە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەکدارانی قەناسبەدەستی سەر بە رژێمی سووریا لەسەر بانی ماڵەکان هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج.

شەڕەکە دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی سەر بە رژێمی سووریا لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە لە بازگەیەکی قامیشلۆ لە رۆژی سێشەممە 20-4-2021 دروست بووە.

بەپێی زانیاریەکان، سێ منداڵ بە گوللەی چەکدارانی سەر بە رژێمی سووریا گیانیان لەدەست داوە و دووی دیکەش بریندار بوون.

ئاسایشی پەیەدە گیان لەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایشی بەناوی خالید حاجی، راگەیاندووە و لە شەڕەکانیشدا، لانی کەم پێنج چەکداری سەر بە رژێمی سووریا کوژران و هەشتی دیکەش بریندار بوون.