هیندستان.. زۆررترین تووشبووی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هیندستان.. زۆررترین تووشبووی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کرا

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، لە هندستان تۆمار کرا.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتووەتە ژمارەی پێوانەیی، کە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 263 حاڵەتی مردن بە پەتای کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەروەها لە رۆژی پێنجشەممە 23-4-2021، 314 هەزار و 835 کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوون و ئەمڕۆ هەینی ژمارەکە بۆ 332 هەزار و 730 کەس، زیادی کرد، کە ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبوونە بە پەتای کۆرۆنا.

بەرپرسانی تەندروستیی هیندستان هۆشدارییان داوە لەوەی نەخۆشخانەکان بە تەواوی پڕ نەخۆش بوونە و رووبەڕووی مەترسیی کەمبوونی ئۆکسجینی دەستکردیش بوونەتەوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 435 هەزار و 515 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 186 هەزار و 968 کەس گیانیان لەدەست داوە.