سووریا.. 13 کاندید رکابەریی ئەسەد دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سووریا.. 13 کاندید رکابەریی ئەسەد دەکەن

ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانەوێ وەک کاندید بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رژێمی سووریا بکەن، گەیشتە 14 کاندید.

ئەمڕۆ هەینی 23-4-2021، حەمودە سەباغ، سەرۆکی پەرلەمانی رژێمی سووریا رایگەیاندووە: تا ئێستا دادگای دەستووری ناوی 14 کاندیدی پەسەند کردووە و داویەتییە پەرلەمان.

13 کاندید، کە دوویان ژنن، دەیانەوێ رکابەریی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بکەن و ببنە سەرۆکی رژێم.

رۆژی چوارشەممە 21-4-2021، حەمادە سەباغ رایگەیاندبوو: بەشار ئەسەد خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رژێم، کاندید کردووەتەوە.

پێشتر پەرلەمانی رژێمی سووریا  رۆژی 20-5 -2021ـی وەک رۆژی دەنگدان بۆ هاووڵاتییانی سووریا لە دەرەوە و رۆژی 26-5-2021ـی وەک رۆژی دەنگدان بۆ هاووڵاتییان لە ناوەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی رژێم، دیاری کردووە.

بەشار ئەسەد، لەدایکبووی 1965، لە رۆژی 17-7-2000ـەوە و دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوکی، بووەتە سەرۆکی رژێمی سووریا و تا ئێستا لە سێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، زۆرینەی رەهای دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکان، بەدەست هێناوە.