كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. دیواری بەربەست بۆ رێگای سەرەکیی شارەدێی سمیلان دروست دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سمیلان دیواری بەربەست (گابیۆن) بۆ چەند شوێنێكی رێگای سەرەكی شارەدێکە، دروست دەکات.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی سمیلان سەر بە قەزای چۆمان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: چەند شوێنێكی رێگای گشتیی هامڵتۆن - سمیلان مەترسی هەڵدێران و رووچوونی هەبوو، بۆیە بە هاوكاری فەرمانگەی پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، دیواری بەربەست (گابیۆن)یان بۆ دروستکراوە.

بە گوتەی شاخەوان حوسێن چاککردنەوەی شوێنە رۆچووەکان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ، چونكە ئەم رێگایە رێگایەکی گشتییە و رۆژانە هاتوچۆی زۆری شۆفێرانی لەسەرە.