تاران.. بەهۆی زۆریی ژمارەی مردووانی کۆرۆناوە گۆڕی چوار قاتی دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تاران.. بەهۆی زۆریی ژمارەی مردووانی کۆرۆناوە گۆڕی چوار قاتی دروست دەکرێت

لە تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی زۆریی ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا، گۆڕی چوار قاتی دروست دەکرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ئیدارەی گۆڕستانی (بەهەشتی زەهرا) بڕیاری دروستکردنی گۆڕی چوار قاتی بۆ لەخۆگرتنی چوار تەرم، داوە.

بڕیارەکە، هەروەک میدیا ئێرانییەکان باسی دەکەن، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی مردووانی پەتای کۆرۆنا، دراوە.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەبارەی دروستکردنی گۆڕ بۆ ژێرخاککردنی چوار تەرم تێیدا، نەداوە.

ئیدارەی بەهەشتی زەهرا رایگەیاندووە: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 350 تەرم گەیەندراونەتە گۆڕستانەکە، کە 150یان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دابوو.

ئیدارەی ئەو گۆڕستانە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە گەیشتنی 350 تەرم بە گۆڕستانەکە، بەرزترین ژمارەی تەرمە، کە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا لە یەک رۆژدا لە گۆڕستانەکە بەخاک سپێردراون.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 335 هەزار و 905 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 68 هەزار و 366 کەس گیانیان لەدەست داوە.