راگەیاندنی ئەمنی: سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

راگەیاندنی ئەمنی: سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە

شاندەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی کەوتنەخوارەوەی سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی 23-4-2021 لە بەیاننامەیەکدا، شانەکە رایگەیاندووە: لە کاتێکدا هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق راوەدووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەنێن، ”گرووپە لە یاسا دەرچووەکان“ بە هەڵدانی مووشەک هەوڵی سەرقاڵکردنی هێزە عێراقییەکان دەدەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی مووشەکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە: لەکۆی هەشت مووشەکی هەڵدراو، سێ مووشەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

شانەکە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانی دیاری کردووە، کە بریتین لە؛

- نزیک گرتووخانەی ناوەندیی کەرخ

- نزیک ئەکادیمیای دەزگای دژەتیرۆر

- نزیک بارەگایەکی فەوجی دەستوەردانی خێرا

هەروەک لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی رەتی کردووەتەوە هیچ زیانێکی مرۆیی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان، کەوتبێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 22-4-2021، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە مووشەک کراوەتە ئامانج.