كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بریکاری پێشووی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کۆچی دوایی کرد

بریکاری پێشووی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کۆچی دوایی کرد و وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش نووسراوێک ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.

درەنگانی شەوی پێنجشەممە 22-4-2021، میدیا عێراقییەکان هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر حازم جومەیلی، بریکاری هونەریی پێشووی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەیان بڵاو کردووەتەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکاری حازم جومەیلی و وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردووە و تێیدا ”بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی“ سەرەخۆشی کەسوکاری حزم جومەیلی،  کە بە ”نەخۆشییەکی کوشندە“ کۆچی دوایی کرد، کردووە.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دکتۆر حازم جومەیلی لە ماوەی خزمەتیدا، ”زۆر بە ڕێکوپێکی“ هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکرد.

هەر لە رۆژی پێنجشەممەدا، عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری عێراق، بەهۆی کاریگەرییەکانی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.