دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 145 ملیۆن و 426 هەزار و 864 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ هەینی 23-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، تورکیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، ئێران، مەکسیک، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 119 ملیۆن و 549 هەزار و 10 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 87 هەزار 402 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.