له ده‌روازه‌ی تۆنێلی پیرمام، به هۆی تیژڕۆییه‌وه ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
كاتژمێر 11:00ـی ئه‌مشه‌و 22/4/2021، لەدەروازەی تونێلی پیرمام، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر، ئوتومبێلێکی جۆری شوفرلێت تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەست دا، پاش دەرچوونی لە شەقامه سه‌ره‌كییه‌كه، چەند تەقڵەیەکی لێ دا و وەستا.
به‌و هۆیه‌ی شوفێرەکەی خۆی بە پشتێنەی دڵنیایی نەبەستبووەوه، لەگەڵ یەکەم تەقڵەدا لە ئۆتۆمبێلەکەی ده‌رپه‌ڕی و بەر زەوی کەوت و گیانی لەدەست دا، زیانێکی زۆری ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وت.
ڕێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ستنی پشتێنی دڵنیایی، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ سه‌لامه‌تیی گیانی شۆفێر و سه‌رنشین، به تایبه‌تی له‌و ساتانه‌ی كه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل له ده‌ست شۆفێر نامێنێ.