كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەعدیە.. باوکێک کوڕێکی خۆی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندار کرد

ئەمشەو پێنجشەممە لە ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین باوکێک کوڕێکی خۆی کوشت و کوڕێکی دیکەشی بریندار کرد.

ئەحمەد زڕگوشی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو پێنجشەممە، کەسێک لەگەڵ کوڕەکانی دەمەقاڵێی کێشەی هەبووە پاشان تەقەی لە دوو کوڕی خۆی کردووە و لە ئەنجامدا یەکێک لە کوڕەکانی گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیکەیان زامدار بووە".


گوتیشی: "كێشەكە لەسەر كڕینی ماتۆڕسیکل بووە و لەلایەن كوڕەكانەوە كە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 24 ساڵ بووە ،باوكیان داوای لێكردوون ماتۆڕسیکلەکان بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی و ئەوانیش ڕەتیان کردووەتەوە".

لای خۆیەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند،لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێكردووە و باوکی کوڕەکان دەستگیر کراوە.