فیلمی (نانی پیرۆز) خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتیی بەدەست هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فیلمی (نانی پیرۆز) خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتیی بەدەست هێنا

فیلمی دۆکیۆمێنتاریی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی  "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" خەڵاتی تایبەتی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی "ئۆلجۆ" لە کۆریای باشووری بەدەست هێنا.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (Holy Bread) دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie؛ لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" Ulju لە کۆریای باشوور نمایش کرا و توانی خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی قوتابیانی

ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەما لەسەر بابەتی "فیلمە شاخاوەییەکان"بەدەست بهێنێت.

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" کە گرینگترین ڕووداویی سینەمایی کیشوەری ئاسیا لەسەر بابەتی "فیلمە شاخاوەییەکان" دێتە ئەژمار؛ شەشەمین خولی بە نمایشی 30 فیلم لە دەرهێنەرانی 18 وڵاتی جیهان لە ڕۆژانی 2 تا11ی ئەپرێلی 2021 لە شاخ و کێوە بەرزەکانی شاری ئۆلجۆ لە کۆریای باشوور بەڕێوە چوو.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای

"تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.