بەرپرسێكی سلێمانی: سەركردایەتیی باڵای هێزێك سپۆنسەریی قاچاخچێتی دەكا و نایەڵێ چاكسازی بكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرپرسێكی سلێمانی: سەركردایەتیی باڵای هێزێك سپۆنسەریی قاچاخچێتی دەكا و نایەڵێ چاكسازی بكرێ

“لە ئەگەری چاكسازیكردن لە دەروازە سنوورییەكانی سلێمانیدا ئەگەری شەڕی ناوخۆ هەیە”

سه‌رۆکی لێژنه‌ی وزه‌ و پیشه‌سازی له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، قاچاخچێتییەكی بەرفراوان لە مەرزەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیدا “بە سپۆنسەریی سەركردایەتیی باڵای لایەنێك” دەكرێت و تەنانەت ژەهر بە ناوی خۆراكەوە هاوردە دەكرێت، رێگەش بە چاكسازی لە دەروازەكان نادرێت.

که‌ریم عه‌لی، سه‌رۆکی لێژنه‌ی پیسه‌شازی و وزه‌ له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سکاڵا و یاداشتێکیمان له‌سه‌ر مه‌ترسیی قاچاخ و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ژه‌هر له‌ سنووری باشماغ و پێنجوێن داوه‌ته‌ ئەنجوومەنی وه‌زیران، بەداخەوە له ‌ئه‌گه‌ری چاکسازیكردن لەو دەروازانەدا ئه‌گه‌ری شەڕی ناوخۆ هه‌یه‌ لەم سنووره‌، بۆیە قاچاخی به‌رده‌وامه‌، به ‌تایبه‌تیش په‌رله‌مانتاران، ئێستا باسی هاوردەكردنی ژەهریش بە ناوی خۆراكەوە دەكرێت”.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەم قاچاخچێتییەی لە مەرزەكانی سنوورەكەدا دەكرێت، مەترسیی گەورەی بۆ سەر هاووڵاتیان هەیە، “ده‌بێت كاڵاكان پشکینینیان بۆ بکرێت، به‌ڵام به‌بێ پشکنین دەهێندرێنە ناوەوە، له‌مباره‌وه‌ داواکاریمان داوه‌ته‌ حکوومه‌ت، به ‌تایبه‌تیش بۆ مه‌رزه‌کانی په‌روێزخان و باشماخ، هێزێک هه‌یه‌ رێگه‌ له‌ چاکسازی دەگرێت، سه‌رکردایه‌تیی باڵا خۆیان سپۆنسه‌ری قاچاخچێتی ده‌که‌ن و هێزیش لای خۆیانه‌، تا گیرفانیان پاره‌ بگرێت، ده‌یدزن و سوپایەك له‌ کادیرانی خۆیان بەم قۆچاخچێتییە دەوڵەمەند دەكەن”.

هەر لەمبارەیەوە سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەو قاچاخچێتییەی لە مەرزەكانی سلێمانیدا دەكرێت، لە لایەن لاهوور جەنگی، نیو سەرۆكی یەكێتی و سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە دەكرێت و هەر لە داودەرمانی پزیشكی و هێلكە و دووگەوە تاوەكوو ئۆتۆمبێل و كاڵای جۆراوجۆر سەرجەمیان بە قاچاخ هاوردە دەكەن و مانگانە سەدان ملیۆن دۆلاریشیان لەم ڕێگەیەوە دەست دەكەوێت.

 

ب.س