کۆمسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا: کوردستان کار بۆ چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆمسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا: کوردستان کار بۆ چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان دەکات

کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادییە ئایینییەکانی سەر بە حکومەتی ئەمەریکا، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ئازادیی ئایینی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پەسنی ئازادییە ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دۆخی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە ”کار بۆ چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان دەکات“.

هەر لە راپۆرتەکەدا، کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادییە ئایینییەکانی سەر بە حکومەتی ئەمەریکا تیشکی خستووەتە سەر لەخۆگرتنی ئاوارەکان و هاتووە، هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی پێکهاتەکان بە تایبەت کوردانی ئێزدی، مەسیحی و تورکمان کردووە.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بە خراپیی دۆخی ژیانی پێکهاتەکان لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و شنگال کردووە و رایگەیاندووە: پێکهاتەکان لە شنگال و دەشتی نەینەوا بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و میلیشیاکانی سەر بە ئێران (حەشدی شەعبی) ”رووبەڕووی تەحەدای گەورە بوونەتەوە“.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2020دا ”پێشێلکاریی گەورە“یان بەرامبەر پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا و شگال، کردووە.

کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادییە ئایینییەکانی سەر بە حکومەتی ئەمەریکا بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ژیانی پێکهاتەکان، داوای کردووە حکوومەتی ئەمریکا کار لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، رێککەوتنی شنگال لەنێوان هەولێر و بەغدا و سزادانی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بکات.