كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حکوومەتى هەرێمى کوردستان دادگاى تایبەت بە دۆسیەی تاوانەکانی داعش دروست دەکات

بەمەبەستى قسەکردن لەسەر تاوانەکانى ڕێکخراوى تیرۆریستیى داعش ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢/٤/٢٠٢١ لە وەزارەتى ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەى دووەمى لیژنەى باڵاى بە جینۆسایدناساندنى تاوانەکانى داعش بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆ بەڕێوە چوو.

لەمبارەوە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیدا د. دیندار زێبارى ڕیکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە هەماهەنگیى نێوان حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ڕێکخراوى "یونى تاد"ی تایبەت بە دادگاییکردن و ئەرشێفکردنى بەڵگەکانى دژى داعش بەردەوامە بۆ ئەوەى تاوانەکان بە جینۆساید بناسێنرێن".

باسی لەوەش کرد: "وڵاتانى زلهێز لەڕیگەى یونى تاد، هەروەها عێراق و هەرێمى کوردستان و هەمووان بەیەکەوە هەماهەنگى دەکەن بۆ ئەوەى سەرکەوتنى ئیمە دیار بێت بەو دانپێدانانەى کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى دەیکات بۆ هەرێمى کوردستان تا بتوانین لەڕێگەى دادگاکانى کوردستانەوە سزاى سەرانى داعش بدرێت".

دیندار زێباری گوتیشی: "سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەبێ قوربانیانى داعش لەبیر نەکرێن و تاوانبارانیش بە سزاى خۆیان بگەن و ناوچە وێرانکراوەکانیش ئاوەدان بکرێنەوە".

لەبارەى کۆبوونەوەکانى داهاتووی لیژنەى باڵاى بە جینۆسایدناساندنى تاوانەکانى داعش دیندار زێبارى باسی لەوەش کرد: "هەماهەنگییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عیراق و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبن تا بە ئەنجامگەیشتنى لێکۆڵێنەوەکان هەموو کارێک دەکرێت و هەریمى کوردستان ئەرکى خۆی جێبەجێ دەکات".