گوتهبێژى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به بۆنهى ساڵوهگهڕى ڕۆژنامەگەریی کوردی پهیامێكى بڵاو كردهوه و ڕاى دهگهیهنێت هیواخوازین میدیاکارانی کوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن، کە 123 ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان، دامەزرێنەری یەکەمین رۆژنامەی کوردی دەستی پێکرد.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 22/4/2021، د. جووتیار عادل، گوتهبێژى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بەبۆنەی ١٢٣ههمین ساڵوهگهڕى ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) پیرۆزبایی لە میدیاکارانی کوردستان و هۆگرانی پێشخستنی بواری ڕۆژنامەنووسی و ڕادەربڕین دەکەین".
ئاماژهى بهوهش داوه: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەستکردن بە گرنگیی کاری ڕۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی شەفافیەتی زیاتر لە ڕاپەراندنی کاروبارەکانی دا، ئەرکی خۆی بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەکی لەبار و داکۆکیکار بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی جێبەجێ دەکات، کە لە سایەیدا میدیاکاران بتوانن ئەرکی پیشەیی خۆیان ڕاپەڕێنن و ببنە دەسەڵاتێکی چاودێر بەسەر کار و ئەرکەکانمانەوە".
گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان باسى لهوهش كردووه: "هیواخوازین میدیاکارانی کوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن، کە 123 ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان، دامەزرێنەری یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەستی پێکرد و بە درێژایی تەمەنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەیاندنی پەیامی دۆزی ڕەوای گەلی کورد گێڕاوە، زۆرێک لە پێشەنگانی ڕۆژنامەگەریی کوردستانیش لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە".
د. جووتیار عادل دهشڵێت: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها 23ههمین ساڵوهگهڕى دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە تەواوی ئەندامانی و رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆز دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت".