كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری بڵاو كردەوە

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی كە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و راگەیاندنی وەزارەتی داراییش ئاشكرای كردووە كە دابەشكردنی مووچە بەپێی میكانیزمی مانگی پێشوو دەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە وێڕای بڵاوبوونەوەی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی و كەوتنە باری جێبەجێكردنەوە، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی وەك شایستەی دارایی مانگەكانی (یەك، دوو، سێ و چوار)ی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.