فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، ناڤدار کاجۆ، فەرماندە لە هەسەدە و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەی، کوژراون.
بۆمبەکە رۆژی چوارشەممە 21-4-2021 لە ناوچەی کەبیبە لەسەر رێگای نێوان هۆل و شەدادی لە گوندەوارەکانی شاری حەسەکە تەقیوەتەوە.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و لە چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بۆ شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە.