تەنیا ئەمساڵ بە بەهاى 5 ملیار دۆلار کەلوپەل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەنیا ئەمساڵ بە بەهاى 5 ملیار دۆلار کەلوپەل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە


یەکێتیى هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات هاوردەکردنى کەلوپەل و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان زیادى کردووە، بە جۆرێک تەنیا ئەمساڵ بە بەهاى 5 ملیار دۆلار کەلوپەل هاوردەى هەرێمی کوردستان کراوە کە بەشى زۆرى خۆراکە.

عەتا ئەحمەد، جێگرى سەرۆکى یەکێتیى هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بەهۆى باشتربوونى دۆخى دارایی هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان جوڵەى بازرگانى لە زیادبووندایە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردوو هاوردەکردنى کەلوپەل و کاڵا لە وڵاتانى دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیادى کردووە،بەجۆرێک تەنیا لەماوەى چەند مانگى رابردوودا تا ئێستا بە بەهاى 5 ملیار دۆلار کەلوپەلى جۆراو جۆر هاوردەى هەرێمی کوردستان کراوە".

راشیگەیاند: "ئەو کەلوپەلانەى هاوردەى هەرێمی کوردستان دەکرێن خۆى لە چەندین جۆر کاڵا دەبینێتەوە، لەوانەش ئۆتۆمبێل و خۆراک و جوانکارى و جلوبەرگ، بەڵام پشکى شێرى ئەو کاڵایانەى هاوردەکراون بەر کەرەستە خۆارکییەکان دەکەوێت".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "بەشێک لەو کاڵایانەى لە رێگەى دەروازە سنوورییەکانى هەرێمەوە هاوردە دەکرێن، دووبارە لە کوردستانەوە هەناردەى پارێزگاکانى عێراق دەکرێنەوە".