قەڵادزێ.. سێ کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قەڵادزێ.. سێ کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

هێزە ئەمنییەکان لە شاری قەڵادزێ سێ کەسیان بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەری دەستگیرکرد.

محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، هێزەکانمان لە یاریدەدەرییەتی ئاسایشی قەڵادزێ، سێ کەسیان دەستگیر کرد کە بەپێی دانپێدانانی خۆیان، بەکارهێنەر و دابەشکاری ماددەی هۆشبەر بوونە".

گوتیشی: "لەلایەن ھێزەکانمانەوە توانرا دەست بگیرێت بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەل و بڕێک ماددەی ئامادەکراوی ھۆشبەر کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن".

راشیگەیاند: "ئێستا تۆمەتباران ڕاگیراون بەپێی ماددەکانی (۲٦) و (۳۰)ی لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان".