پەرلەمانتارێک چەند زانیارییەک سەبارەت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک چەند زانیارییەک سەبارەت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند حکوومەتى هەرێم و عێراق پابەندن بە رێککەوتنى نێوانیان پێشبینیش دەکەم بە غدا تاکۆتایی ئەم مانگە بەشە بودجەى هەرێم رەوان بکات.

شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى پەسەندکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2021 و جێگیرکردنى پشکى هەرێمی کوردستان لەو بودجەیەدا، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتى عێراق پابەندیی خۆیان بە خاڵەکانى رێککەوتنەکەى نێوانیان دووپات کردەوە".

راشیگەیاند: "ئەوەى بە لای ئێمەی نوێنەرانى کورد و شاندى هەرێمیش گرنگە، جێبەجێکردنى پڕۆژە یاساى بودجەیە وەک ئەوەى لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، چونکە مووچەى فەرمانبەران پەیوەندى بە پشکى هەرێمى کوردستانەوە هەیە و حکوومەت چاوەڕێى گەیشتنى پشکى هەرێمی کوردستان دەکات لە بەغدا".

ئاماژەەى بە ئەوەش کرد: "بەپێى زانیارییەکان بەغدا تا کۆتایی ئەم مانگە بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان رەوان دەکات،ئەمەش کاریگەریی باشى دەبێ لەسەر دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان".