لە رەمەزاندا ئاگاداری گورچیلەت بە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە رەمەزاندا ئاگاداری گورچیلەت بە

 

پسپۆران و شارەزایان پێیان وایە، لە کاتی رەمەزاندا ئەو کەسانەی رۆژوو دەگرن، پێوستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیی گورچیلەیان بدەن، چونکە لەم مانگەدا ئەگەری هەیە، بەهۆی کەمئاوی، یاخود زیادەڕۆییکردن لە خواردنی هەندێک خۆراک، زیان بەر گورچیلە بکەوێت.

پزیشکان بۆ بەشی تەندروستیی ماڵپەری (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، خواردنی خۆراکی زۆر سوێر لە رەمەزاندا بۆ گورچیلەکان مەترسیی هەیە، بۆیە پێویستە زیادەڕۆیی نەکەی لە بەکارهێنانی خوێ، پێویستە لەو سەعاتانەی بەڕۆژوو نیت، زۆر ئاو بخۆیتەوە و کەمئاویی جەستەت تەنیا بە خواردنەوەی ئاو قەرەبوو بکەوە، چونکە ئەگەری زۆرە بەرد لە گورچیلەکانتدا دروست ببن، هەروەها زیادەڕۆیی مەکە لە خواردنی پرۆتینەکان، چونکە پرۆتینەکان فشار لەسەر گورچیلە دروست دەکەن و بە زیادەڕۆییکردن لە خواردنی پرۆتین، گورچیلەکان چەند قات پێویستیان بە کاری زیاترە. بابەتێکی تر، کە پێویستە گرنگیی پێ بدەی، زیادەڕۆیی نەکردنە لە خواردنی شیرینی و خۆراکی شیرین، چونکە پێویستە شەکری خوێنت نەچێتە سەرەوە، بۆ ئەوەی زیان بەر گورچیلەیشت نەکەوێت.

لەکۆتاییدا، پزیشکان جەخت دەکەنەوە، لە مانگی رەمەزاندا کەمتر گرنگی بەو خۆراکانە بدەن، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی جۆری C، چونکە زیادەڕۆییکردن لە خواردنی ئەو خۆراکانەی هەڵگری ئەم جۆرە ڤیتامینەن، دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.