فیلمی دەرهێنەرێكی كورد لە فێستیڤاڵی فیلمی (بیگ ئێسكای) ئەمریكا نمایشكرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی دەرهێنەرێكی كورد لە فێستیڤاڵی فیلمی (بیگ ئێسكای) ئەمریكا نمایشكرا

 

فیلمی دیكۆمێنتی كوردی (نانی پیرۆز) لە دەرهێنانی هونەرمەندی كۆچكردوو رەحیم زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی توورەج ئەسڵانی و بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی ماد موڤی لە بەشی پێشبڕكێی سی ٣٣یەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی (بیگ ئسكای) ئەمریكا نمایشكرا.

فیلمی دیكۆمێنتی كوردی (نانی پیرۆز) دوایین بەرهەمی سینەماكاری كۆچكردووی كورد رەحیم زەبیحییە، لە بەرهەمهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد توورەج ئەسڵانی دەرهێنەر و بەڕێوەبەری وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای كوردستان و بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی (ماد موڤی)یە، لە دووەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی (فیلمە نیوە بڵیندەكان) ١٨یەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیكۆمێنتاری (بیگ ئسكا) لە وڵاتی ئەمریكا بە ناونیشانی یەكێك لە ڕووداوە گرینگەكانی سینەمای بەڵگە فیلمی جیهان نمایشكرا و ناوی ئەم فیلمە كوردییە لە نێوان 10 فیلمی كاندیدی كۆتایی ئەم فێستیڤاڵەدا بوو كە جێگای متمانەی ئاكادیمیای ئۆسكارە.

١٨یەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیكۆمێنتاری (بیگ ئسكای) بە نمایشی 27 فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری و 50 كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەیتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنڵاین لە شاری میسولا لە ویلایەتی مونتانا لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوەچوو، ئەمساڵ لە لایەن دەرهێنەرانی فیلمی دیكۆمێنتاریی 86 وڵاتی جیهان، 1800 بەرهەم بۆ نووسینەگەری ئەم ڕووداوە سینەماییە ڕەوانە كرابوو.

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیكۆمێنتاری (بیگ ئسكای) لە ڕووداوە گرینگەكانی سینەمای بەڵگە فیلمی جیهان و جێگای متمانەی ئاكادیمیای ئۆسكار دێتە هەژمار و فیلمە براوەكانی ئەم ڕووداوە هونەرییە، ئەو دەرفەتەیان بۆ دەڕەخسێت كە بتوانن لە بەشەكانی دیكۆمێنێتاری ئۆسكار لە ساڵی داهاتوو بەشداریی بكەن.