سێ ئەكتەری هۆڵیوود نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ ئەكتەری هۆڵیوود نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا كرد

لەپێناو پاراستنی دارستانەكانی ئەمازۆن، سێ ئەكتەری ناسراوی هۆڵیوود نامەیەكیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد.

نامەكە لەلایەن هەریەك لە لیۆناردۆ دیكاپریۆ، كاتی پێری و خواكین فینیكس نووسراوەتەوە و تیایدا داوا لە جۆ بایدن كراوە هیچ جۆرە رێكەوتنێك لەسەر دارستانەكانی ئەمازۆن لەگەڵ وڵاتی بەرازیل ئیمزا نەكات.

لە نامەكەدا ئەم ئەكتەرانە هێرشێكی توندیان كردووەتە سەر جایر بولسوناری سەرۆكی بەرازیل، گوایە دەیەوێت كارەساتی ژینگەیی بەسەر دارستانەكانی ئەمازۆندا بێنێت، لە ماوەی 12 ساڵی رابردووی ماوەی سەرۆكایەتی جایردا، بەشێكی زۆری دارستانەكانی ئەمازۆن وێران بووە و سووتاوە.