پاڵاوگە نایاساییەکانی سلێمانی مەترسییەکی گەورە دەخەنە سەر ژیانی خەڵکی دەربەندیخان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پاڵاوگە نایاساییەکانی سلێمانی مەترسییەکی گەورە دەخەنە سەر ژیانی خەڵکی دەربەندیخان

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، دەربەندیخان لە بەردەم کارەساتێکی تەندروستیدایە و ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بە شێوەیەکی مەترسیدار پیس بووە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/4/2021، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى گۆڕان، نووسراوێكى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نوویسیویه‌تى: "دەربەندیخان لە بەردەم کارەساتێکی تەندروستیدایە و ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بە شێوەیەکی مەترسیدار پیس بووە، هه‌روه‌ها مەترسیی گەورەی چەندین نەخۆشیی ھەیە، لەوانە شێرپەنجە".

ده‌شڵێت: "پاشماوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەڕۆ و سلێمانی و ئێران، دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەبێ ھیچ فلتەرێک بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە، بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشیی پێست دروست دەکات".

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40%ى تەواو بووە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات".


ده‌قى نووسراوه‌كه‌:

No photo description available.