گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، یەكێك لەو تۆمەتبارانەی ھێرشیان كردە سەر دوو ژن دەستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2021، موقەدەم ھۆگر عەزیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەوە، كە دوو كەس ھەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و لە دوو ژن دەدەن، ھێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو تۆمەتبارە دەستیان بە لێكۆڵینەوە و گەڕان كرد، یەكێك لە تۆمەتباران دۆزرایەوە و دەستگیر كرا، لە ھەوڵداین بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەی دیكە".
گوتیشی: "یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە خێزانی ئەو دوو ژنە بووە، یەكێك لە ژنەكان دایكیەتی و ئەوەی دیكەشیان براژنیەتی، بە مەبەستی پارەوەرگرتن لێیان، ھەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵەكەیان".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باسى له‌وه‌ش كرد، وەك پۆلیس بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بەدواداچوونی ورد بۆ ھەر دیاردە و كێشەیەك دەكەین، كە ڕوو دەده‌ن.