ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى سه‌نته‌رى تیشكى كه‌لار، بۆ هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ئامێرى سیتى سكان (CT Scan) له‌ سه‌نته‌رى تیشكى كه‌لار، ڕۆژانه‌ له‌ دواى نیوه‌ڕۆیانیشدا له‌كاردا ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، هاووڵاتییان له‌و كاته‌ى پێویستیان به‌ تیشك ده‌بێت، ده‌توانن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌ بكه‌ن.