پەکەکە و سوپای عێراق لە شنگال بەشەڕ ھاتن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەکەکە و سوپای عێراق لە شنگال بەشەڕ ھاتن

مەحما خەلیل: دوو رۆژ لەبەردەم پەکەکە دایە دەبێت چیای شنگال چۆڵ بکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ باشووری چیای شنگال، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا ڕووی داوە و قایمقامی شنگالیش دەڵێت چەکدارانی پەکەکە ماوەی دوو رۆژیان بۆ درێژ کراوەتەوە دەبێت چیاکە چۆڵ بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١ لە کاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ چیای شنگال کە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی باشووری چیای شنگالی داوە، بەڵام پەکەکە نه‌یهێشتووە سوپای عێراق بچنه‌ ناوی شارۆچکەی گرعوزێر و کۆمەڵگەی سیپا شێخ خدر و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا.

مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەو ماوەیەی سوپای عێراق بۆ پەکەکەی دانابوو، کۆتایی پێھاتووە و سوپای عێراقیش چووەتە ناوچەکە و پەکەکەش رێگری لە سوپای عێراق کردووە، بۆیە ئاڵۆزی دروست بووە، بەڵام نازانین زیانەکانیان چەندە و چی بووە".

گوتیشی: "سوپای عێراق ماوەی دوو رۆژی لەبەردەم پەکەکە داناوە کە دەبێت ئەو شوێنە چۆڵ بکات".

ساڵی رابردوو لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، ڕێککەوتنێک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژۆ کرا، بەڵام بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و میلیشیاکان لە قەزای شنگال هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن عێراقەوە هەڵنەگیراوە.