بەوێنە.. شەڕی ئاسایشی پەیەدە و میلیشایەکی سەر بە رژێمی سووریا کوژراوی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. شەڕی ئاسایشی پەیەدە و میلیشایەکی سەر بە رژێمی سووریا کوژراوی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئاسایشی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و میلیشایەکی سەر بە رژێمی سووریا، کوژراو و بریندار هەیە.

شەڕەکە رۆژی سێشەممە 20-4-2021 لە بازگەیەکی ئاسایشی پەیەدە لە فلکەی وەحدە لە گەڕەکی تەی لە شاری قامیشلۆ دروست بوو.

بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی سەر بە رژێمی سووریا لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە لە بازگەکە، دروست بووە و تا ئەمڕۆ چوارشەممە 21-4-2021ش بەشێوەی پچڕ پچڕ، بەردەوامە.

لە ئەنجامی شەڕەکدا، کارمەندێکی ئاسایشی پەیەدە کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کە نەتوانراوە ژمارەی بریندارەکان بە دروستی بزاندرێت.