داوا دەکرێت لێخوڕینی ماتۆڕسیکل بە یاسا رێکبخرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داوا دەکرێت لێخوڕینی ماتۆڕسیکل بە یاسا رێکبخرێتەوە

ژمارەیەک چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەمپینێکی بە ناونیشانی(ئەم شارە مەشێوێنن) پێکدەهێنن و داوا دەکەن بە یاسا لێخوڕینی ماتۆڕسیکل رێکبخرێتەوە.

هێمن غازی، سەرپەرشتیاری کەمپینی (ئەم شارە مەشێونن)، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری ماتۆڕسیکلی بێ ژمارە و بێ سەرەتا لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستان هەن و ژمارەیان زیاتر دەبێت و ڕۆژانە چەندین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوودەدات، بەپێی بەدواداچوونێکی سەرەتاییمان بۆمان دەرکەوتووە کە ئامارەکانی سەرپێچیی ماتۆڕ و گیانلەدەستدان بەهۆی ماتۆڕسیکلەوە روو لە هەڵکشانە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بەشێکیان بەهۆی دەنگە بەرزەکەیانەوە بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان".

گوتیشی: "ئێمە لە چوارچێوەی کەمپینی (ئەم شارە مەشێوێنن) داوا لە داواکاری گشتی و قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی و دهۆک و هەولێر دەکەین کە هەرچی زووە بەدەم کەمپینەکەمانەوە بێن و ڕێککاری پێویست لەمبارەیەوە بگرنە بەر".

راشیگەیاند: "ھەرچەندە بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ کاری خۆیان ماتۆڕسیکل بەکاردەهێنن، بەڵام دەکرێت بە شێوازێکی دروست و بەپێی یاسا ڕێکبخرێن و سەرجەم ماتۆڕسیکلەکانیش تۆمار بکرێن و لەکاتی سەرپێچیدا لێپرسینەوەی دروستیان لەگەڵ بکرێت".