كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت کە بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێدەدات بە هیچ شێوەیەک تایبەت نییە تەنیا بە وەزارەتی دارایی بەڵکو پەیوەستە بە هەموو ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاوكردووەتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.