کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای سبەی ئاگادار دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای سبەی ئاگادار دەکاتەوە

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی دۆخی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە دەدات و هاووڵاتییان لەمبارەیەوە ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی کەشناسی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "سبه‌ى ڕۆژي چوار شه‌ممه‌ پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كانى هه‌رێم له‌ نێوان نيمچه‌ هه‌ور بێت وه‌ له‌ هه‌ندێ كات هه‌ورى ته‌واو بێت وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌گه‌رێ كه‌مێك نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان".

هەروەها کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، کە پله‌كانى گه‌رما وه‌كو ئه‌مڕۆ به‌ به‌رزى ده‌مێنێته‌وه،‌ به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه‌ پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك ڕوو له‌ دابه‌زين ده‌كات.