كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی كەركووك: لە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا شوێن بۆ تووشبووی دیکە نەماوە

زیاتر لە 30 تووشبوو دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکووک ڕوو لەزیادبوونە و فەرمانگەی تەندروستیی شارەکەش لەمبارەیەوە هۆشداریی دەدات.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "نەخۆشخانەی شیفا لە كەركووك كە تایبەتە بە توشبووانی كۆرۆنا ئێستا پڕە لە تووشبووانی كۆرۆنا و دەرفەتی ئەوە نەماوە توشبووی دیکە وەربگرن".

گوتیشی: "لەکۆی تووشبووەکانی نێو نەخۆشخانەکە زیاتر لە 30 كەس بە توندی تووشی پەتاکە بوونە و ئێستا لەژێر ئۆكسجینن و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە".