کەرکووک.. پۆلیس چەند کەسێکی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەرکووک.. پۆلیس چەند کەسێکی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری کەرکووک هێزە ئەمنییەکان چوار کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

هوما رەئوف، بەرێوەبەری بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە پۆلیسی كەركووك ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەلایەن هێزەكانمانەوە ئەمڕۆ سێشەممە 20ی 4ی 2021، لە شاری كەركووك سێ كەس لەسەر بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران كە بڕێكی زۆر ماددەی كریستاڵ وحەبی ترامادۆڵیان پێگیراوە".

گوتیشی: "ئەو سێ كەسە لە باوكێك و كوڕێك و برازایەكی پێكهاتوون هەروەها كەسێكی دیکەش بە هەمان تۆمەت دەستگیر کراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".