ئەنجوومەنی وەزیران دۆخی ئاسایش و رەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی وەزیران دۆخی ئاسایش و رەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكات

سبەی چوارشەممە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆده‌بێته‌وه‌، لە ناویاندا دۆخی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "سبەی چوارشەممە رێکەوتی 21/4/2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فەرمانگەكەدا هاتووه‌ "گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت ئه‌مانه‌ن: خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ، رەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستەڕووی ھێڵەگشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان".

جێی باسە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ستپێكی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه‌ تا ئێستا، به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌وری و بەردەوام ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.