پەیمانگەیەكی میسری یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەیمانگەیەكی میسری یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری كرد

ئەمڕۆ سێشەممە پەیمانگەیەكی زانستیی میسری یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری كرد كە دەكاتە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی مانگی ئایاری داهاتوو.

پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ لێكۆڵینەوەی فەلەكی لە میسر لەمڕۆوە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی لە وڵاتەكەدا دیاری كرد.

پەیمانگەكە ئاماژەی بەوە داوە كە ڕۆژی ١٢ی ئایاری داهاتوو دواهەمین ڕۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، لە كاتێكدا یەكەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە میسر و زۆربەی ئەو وڵاتانەی موسڵمانیان تێدا دەژی، كەوتبووە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی نیسان.

بەپێی پەیمانگە میسریەكە، كە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێكۆڵینەوەی زانستیی حكوومەتی قاهیرەیە، كاتژمێر ٠٥:٢٨ی بەیانیی پێنجشەممە ١٣ی مانگی ئایاری داهاتوو، نوێژی جەژن لە مزگەوتەكانی میسر دەكرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستاش لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكەدا بۆ راگەیاندنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پشت بە دیتنی ڕاستەوخۆی مانگ دەبەستن لە ڕێگەی چاوەوە نەك تەلیسكۆب و ڕێگەی زانستی.