كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە عێراق 34 کەسی تر بە کۆڕۆنا گیانیان لەدەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 8 هەزار و 028 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە،20/4/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 8 هەزار و 208 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، هاوکات 34 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکە بۆ ئەمڕۆ شەش هەزار و 888 توشبوو لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و هەروەها تا ئێستاش 258 هەزار و 654 کەسیش ڤاکسینی کۆرۆنایان لێ دراوە.