سه‌رۆك كۆماری چاد كوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و یاخیبوواندا، سه‌رۆك كۆماری چاد دوای 30 ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی، كوژرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/4/2021، ئیدریس دیبی ئیتنۆ، سه‌رۆك كۆماری چاد، دوای 30 ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی، له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه‌ یاخیبووه‌كاندا له‌ باكووری وڵاته‌كه‌ی، پێكرا و ئه‌مڕۆش به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

جه‌نه‌ڕاڵ عه‌زم برماندوا ئه‌گۆنا، گوته‌بێژی فه‌رمیی سوپای چاد بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئیدریس دیبی، له‌ كۆتایی هه‌فته‌ له‌ شه‌ڕی گرووپه‌كاندا بریندار بووبوو و ئه‌مڕۆش به‌ كاریگه‌ریی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ست دا.

سه‌رۆك كۆماری چاد، دوای 30 ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی، له‌ 11ـی نیسانی ڕابردوو، جارێكی دیكه‌ بووه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی و 79.32%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێنا.