كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە تاران پیاوێک تاوانێکی دڕندانە بەرانبەر منداڵە 17 مانگانەکەی دەکات و دەبێتە هۆی مردنی

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لە شاری تاران، باوکێک دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر کچێکی خۆی کە تەمەنی ١٧ مانگ بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە و دایکی منداڵەکەش لە دادگا داوای توندترین سزای بۆ هاوسەرەکەی کردووە.

ڕۆژنامەی (شەرق) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ژنێکی گەنج کاتێک کچە تەمەن ١٧ مانگەکەی بەلای هاوسەرەکەیەوە لە ماڵ بەجێ هێشتووە، کاتی گەڕانەوە تێ گەیشتووە، منداڵەکە نەخۆشە و تایەکی زۆری هەیە.

بەپێی هەمان سەرچاوە کە لەزاری دایکی منداڵەکەوە گواستوویەتەوە، پاش سەردانی پزیشک و پشکنینی منداڵەکە دکتۆرەکان بۆیان دەرکەوتووە کە منداڵەکە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و تووشی خوێنبەربوونی هەناوی بووە.

پزیشکەکان پاش بیبینی ئەو حاڵەتە پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە و پاش لێکۆڵینەوە و پرسوجۆ لە باوکی منداڵەکە، سەرەتا حاشا لە هەموو شتێک دەکات، بەڵام دواتر دانی بە تاوانەکەدا ناوە و هەموو لایەک بەو دانپێدانانەی باوکەکە شوک بوون و ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

پاش ئەو دانپێدانانە دایکی منداڵەکە لە دادگا سکاڵای لە مێردەکەی کردووە و و داوای توندترین سزای بۆ کردووە و ڕای گەیاندووە من منداڵەکەم بە باوکی سپاردووە و کەسێکی بێگانە نەبووە، بەڵام نەمزانی باوکی بەو چەشنە دڕندانەیە دەستدرێژیی دەکاتە سەر و دەبێتە هۆی مەرگی ئەو کۆرپە.

پزیشکی دادوەری لە راپۆرتێ خۆیدا بۆ دادگا ئاشکرای کردووە منداڵەکە بەهۆی دەستدرێژی و خوێنەبەربوونی هەناو گیانی لەدەست داوە و دۆسیەکە ڕەوانەی لقی پێنجی دادگای تاران کراوە.